مان یۆناتید گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەش بە میلینکۆڤیچ دەکات

یاریگا

میدیاکانی ئینگلتەڕا ئاشکرایان کرد، کە یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی گرێبەستێکی گەورەی بۆ بەدەستهێنانی (میلینکۆڤیچ)ی ئەستێرەی یانەی لازیۆ ئامادە کردوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان ئاماژەیان کردوە کە مان یۆنایتد لەسەر داوای مۆرینیۆ بری 138 ملیۆن یۆرۆی وەک دوایین دەستەوارە پێشکەش بە ناوەڕاستکاری یانەی لازیۆ کردوە، بەر لە دوو ڕۆژ لە کۆتایی پێ هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەڕا، بە پێی میدیاکان مۆرینیۆ دەیەوێت هێلی ناوەڕاستی یانەکەی تۆکمە تر بکات تا بتوانێت ڕکابەری مانچێستەر سیتی و لیڤەرپول بکات، کە هەردووکیان لەم هاوینە کۆمەلێک گرێبەستی گرنگیان ئەنجامدا.

ئاشکرایە کە یانەی مان یۆنایتدی ئینگلیزی لە دوایین یاری خۆئامادەکاریدا بە تاکە گۆڵێک بەرانبەر یانەی بایەڕن میونشنی ئەڵمانی تووشی شکست هات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر