پاریس بە پێشکەش کردنی گرێبەستێکی تازە پارێزگاری لە ڕابیۆ دەکات

یاریگا

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی گرێبەستێکی تازەی پێشکەش ب . ئەدریان ڕابیۆی ناوەڕاستکاری یانەکە کردوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لێ بکات و لە تەماعکاری چەند یانەیەکی دیکە دووری بخاتەوە.

ماڵپەڕی (کاڵچیۆ میرکاتۆ) بڵاویکردوەتەوە کە پاریس سان جێرمان دوایین هەوڵی خۆی داوە بۆ ئەوەی ڕابیۆ لە ڕیزەکانی بهێلێتەوە بەر لەوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو کۆتایی پێ بێت و بەخۆڕایی بۆ یانەیەکی دیکە بڕوات، بە پێی هەواڵەکە پاریس مۆڵەتی هەفتەیەکی بە ڕابیۆ داوە بۆ ئەوەی بیر لە گرێبەستەکە بکاتەوە، هەروەها لە ڕۆژنامەکە هاتوە کە ڕابیۆ ئامانجی یانەکانی بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس و ئاڕسناڵ و تۆتنهامە، بەڵام یانەی پاریس نایەوێت یاریزانەکەی بۆ یانەیەکی دیکە بڕوات بۆ ئەمەش بڕیارە لە گرێبەستە تازەکەی مووچەکەشی زیاد بکرێت.

ئەدریان ڕابیۆ، کە یاریزانێکی فەرنسییە ، لە وەرزی ڕابردوودا ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان لە خولی فەرنسی و چامپیۆنزلیگ پێشکەش کرد، ئەوەش هۆکارێک بۆ ئەوەی سەرنجی گەورە یانەکانی ئەوروپا بەلای خۆی ڕابکێشێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر