مۆناکۆ لە داهاتی فرۆشتنی یاریزانان هەموو ڕیکۆردەکان دەشکێنێت

یاریگا

یانەی مۆناکۆی فەرنسی کە پاڵەوانی خولی فەرنسی بۆ وەرزی پێش ڕابردوو، لە فرۆشتنی یاریزانانی لە ماویە ئەم دووساڵەدا هەموو ڕیکۆردەکانی شکاندن وە پارەیەکی خەیاڵی دەستکەوتوە.

بەپێی میدیاکان یانەی مۆناکۆ لە دوایین ساڵدا بری 550 ملیۆن یۆرۆی تەنها لە فرۆشتنی ئەستێرەکانی یانەکەی دەستکەوتوە، ئەوەش ڕیکۆرد و ژمارەیەکی خەیاڵییە، بەمەش گومان دەکەوێتە سەر داهاتوو و پڕۆژەی یانەکە بە تایبەتی دوای شکست گەوەرەکەی جامی سوپەری فەرنسا کاتێک 4-0 بە پاریس سان جیرمان دۆڕا، بە پێی زانیارییەکان مۆناکۆ مباپی و بێرناردۆ سیلڤا و فابیانۆ و لیمار و باکۆیۆکۆ و میندی و چەندین ئەستێرەی دیکەی پێکهاتەی زێڕینی خۆی بە یانە گەورەکانی ئەوروپا فرۆشتوە لە چەند رۆژی ڕابردووش ڕەشید غەزالی بە بری 14 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی فرۆشت، بە پێی میدیا جیهانییەکان پڕۆژەی داهاتووی مۆناکۆ لەسەر ئەو شێوەیەی ئێستا تەنها بە پڕۆژەیەکی بازرگانی دەچێت و ئامانجەکەی پێگەیاندنی یاریزانان فرۆشتنیان دەبێت بەمەش یانەکە لە بردنەوەی نازناوەکان زیاتر دوور دەکەوێتەوە.

ئاشکرایە کە یانەی مۆناکۆ لە ساڵی 2016 دا بە هۆی پێکهاتە زێڕینەکەی توانی خولی فەرنسی بباتەوە و لە چامپیۆنزلیگیش تا قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە رۆیشت و لەسەر دەستی یۆڤێنتۆس مالئاوایی کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر