پاولۆ مالدینی دەگەڕێتەوە ئەی سی میلان

یاریگا

سەرچاوەیەکی فەرمی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە پاولۆ مالدینی ئەفسانەی یانەکە جارێکی بۆ یانەکە دەگەڕێتەوە و پۆستێکی کاگێڕی وەردەگرێت.

لەم بارەیەوە پێگەی یانەی میلان لە (تویتەر) بڵاویکردوەتەوە کە پاولۆ مالدینی پۆستی بەڕێوەبەری پەرەپێدانی ستراتیژی یانەکەی پێ دراوە، لە یەکەمین کاردانەوەی مالدینیش لەسەر گەڕانەوەی بۆ یانەکەی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بە هەردوو ڕەنگی سوور و ڕەش و لە ژێرەوە نووسیویەتی ” ئەوە خۆشەویستترین دوو ڕەنگە لای من” بەمەش هەودارانی میلانی خستە جۆش و خڕۆش.

ئاشکرایە کە مالدینی تا تەمەنی 41 ساڵی بە درێسی یانەکەی یاری کردوە و پێشتر چەندین جار چەند پۆستێکی کارگێڕی یانەکەی ڕەت کردوەتەوە، بەڵام دوا جار بەو پۆستە تازەیەی ڕەزامەندی پیشان داوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر