سکرینیار باس لە چوونی بۆ مانجستەر یونایتد دەکات

 

میلان سکرینیار ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان درێژبکاتەوە ئەمەش سەرەڕای ئەوەی مانجستەر یونایتد هەوڵی بۆ دەدات

جیا لە شەیتانە سوورەکان، یانەی بەرشەلۆنەش چەند جارێک ویستویەتی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ بکات

لە لێدوانێکیدا بۆ لا گازێتا دێلۆ سپۆرت، ئەو یاریزانەی ئینتەر میلان سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ مانجستەر یونایتد گوتی

“ئەوە شتێکی دڵخۆشکەرە کە ببمە جێی سەرەنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا، بەڵام من هەرگیز نەمویستوە یانەکەم جێبهێڵم”

“داهاتووم دەکەوێتە سەر یانەکەم و من هەمووشتێک قبووڵ دەکەم کە ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن”

“لە ئیتاڵیا تەنها یاری بۆ ئینتەر دەکەم، بریکارەکەشم لە گفتوگۆدایە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ ئینتەر”

ئەو یاریزانە ساڵی پار لە یانەی سامپەدۆریاوە هاتە ئینتەر، بەهۆی نیشاندانی ئاستێکی بەرز، بۆتە جێی سەرنجی  چەند یانەیەک

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا