ڕاهێنەری چێلسی لەسەر فرۆشتنی هازارد و کۆرتوا توندی دەنوێنێت

یاریگا

بەپێی هەواڵی رۆژنامەیەکی ئینگلیزی بڕیارە (ماوریسیۆ ساری) ڕاهێنەری یانەی چێلسی لەندەنی جارێکی دیکە لەگەڵ هازارد و کۆرتوا کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر مانەوەیان ڕازیان بکات و بیر لە رۆیشتن بۆ ریاڵ مەدرید نەکەنەوە.

ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە لەگەڵ تەواو بوونی پشووی هەردوو یاریزانەکە ساری دەیەوێت لەگەڵ هەردوو یاریزانەکەی گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی بیر لە رۆیشتن نەکەنەوە، بەگوێرەی رۆژنامەکە ساری لەسەر ڕۆیشتنی هازارد زۆر توندە و کارێکی مەحاڵە لە کاتێکدا ڕۆیشتنی کۆرتوای بە مەرجی هاتنی گۆڵپارێزێکی باش پەیوەست کردوە، ئەوەش قورسە لەبەر ئەوەی چەند رۆژێکی دیکە میرکاتۆی هاوینە بۆ پرێمەرلیگ دادەخرێت و تا ئێستاش هیچ کۆڵپارێزێک بۆ شوێنگرتنەوەی کۆرتوا نەدۆزراوەتەوە.

جێی ئاماژەپێکردنە میدیاکان تا ئێستاش ئەگەری ڕۆیشتنی کۆرتوا و هازارد بە مەحاڵ نازانن و چاوەڕێی دوایین ساتەکانی میرکاتۆی ئەم هاوینە و سوپڕایزەکانی دەکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر