پێرێز کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ لۆکا مۆدڕیچ ئەنجام دەدات

یاریگا

بەگوێرەی تازەترین ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیتالیا، بڕیارە فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یەکلایی کردنەوەی بابەتی رۆیشتنی لۆکا مۆدڕیچ بۆ یانەی ئینتەر میلان کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ یاریزانەکەی بکات.

ماڵپەڕی (کاڵچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە کە ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو بۆ لۆکا مۆدڕیچ یەکلایی کەرەوە دەبێت کاتێک لەگەڵ پێرێز کۆدەبێتەوە، بۆئەوەی باسی داهاتووی خۆی بکات و یەکلایی بکاتەوە، بەپێی سەرچاوەکە مۆدڕیچ خۆی داوای ئەم کۆبوونەوەی کردوە بۆ ئەوەی داوا لەسەرۆکی یانەکەی بکات کە ڕێگەی بدات بەرەو یانەی ئینتەر میلات بڕوات، ئەوە لە کاتێکدا سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید لە چەندین لێدواندا لەم دواییە ئاماژەی کردبوو کە مۆدڕیچ بۆ فرۆشتن نییە و ئەوەی دەیەوێت پێویستە مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی بدات کە بری 750 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

ئاشکرایە کە مۆدڕیچ تەمەنی 32 ساڵە و گرێبەستەکەی تا 2020 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت و مووچەی ساڵانەی یاریزانەکەش بری 9 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر