ووردەکاری نرخی گواستنەوەی ڤیدال بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا بوو

Arturo Vidal

Arturo Vidal

یاریگا
ئارتۆرۆ ڤیدال، ناوەراستکاری چیلیایی بایرن میونشن چاوەڕوان دەکرێت تا چەند کاتژمێری داهاتوو ببێتە یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە، رۆژنامەی وەرزی سپۆرتی کەتەلۆنی ووردەکاری گرێبەستەکەی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی کردووە کە ڤیدال بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە بلاوگرانا دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە ناوەڕاستکاری چیلیایی ساڵانە بڕی 9 ملیۆنی تەواو وەکو موچە وەردەگرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر