کەسێکی نزیک لە کۆرتووا هەموو شتێکی ئاشکرا کرد

Thibaut Courtois

Thibaut Courtois

یاریگا
تیباوت کۆرتوا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا بریاریداوە کە ریزەکانی ئەم یانەیە جێبێڵێت.

گرام جۆنزی راهێنەری گۆڵپارێزەکان لە هەڵبژاردەی بەلجیکا ئاشکرایکردووە کە گۆڵپارێزەکەی بلوز بریاری خۆیداوە و بە دڵنیاییەوە بۆ وەرزی داهاتوو لە ریزەکانی ئەو یانەیە یاری ناکات و دەیەوێت بگەرێتەوە ئیسپانیا.

کۆرتوا بە هۆی ئەوەی کە هاوسەرەکەی و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لە مەدرید ژیان بەسەر دەبەن، ئەویش دەیەوێت لێیانەوە نزیک بێت، بۆیە دەنگۆیەکی بە هێز هەیە کە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر