فەرمی: پێدرۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی نوێکردەوە

Pedro

Pedro

یاریگا
پێدرۆ رۆدریگێز، هێرشبەری ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا گرێبەستەکەی بە فەرمی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2020 لەگەڵ یانەکەی نوێکردۆتەوە.

پێگەی فەرمی یانەی لەندەنی بڵاوییان کردۆتەوە کە لەسەر داوای ماوریسیۆ ساری راهێنەری بلوز، بەرپرسانی ئەو یانەیە گرێبەستی هێرشبەری یانەکەیانیان بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە درێژ کردۆتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بە بڕی گرێبەستەکە نەکراوە.

پێدرۆ لە ساڵی 2013 لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە چێڵسی کردووە و لە ساڵی 2019 گرێبەستەکەی کۆتایی دەهات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر