بارسێلۆنا و بایرن میونشن گەیشتنە رێکەوتن

یاریگاArturo Vidal Arturo Vidal[/caption]>-
دوای ئەوەی پشبینی دەکرا کە ئارتورۆ ڤیدالی ناوەڕاستکاری بایرن میونشن پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە بکات، بەڵام لە ناکاو بارسێلۆنا هاتە سەر هێل و ئەم یاریزانەی گواستەوە ریزەکانی.

جێرارد رۆمێرۆ، رۆژنامەنوسی نزیک لە یانەی کەتەلۆنی شەوی رابردوو دوای دەستکەوتنی چەند زانیارییەک ئاشکرای کرد کە بلاوگرانا و باڤارییەکان گەیشتونەتە رێکەوتن و وەرزی داهاتوو ڤیدال لە ریزەکانی بارسێلۆنا یاری دەکات.

ئەم رۆژنامەنوسە بلاویشی کردەوە کە تێچووی ئەم پرۆژەیە بۆ بارسا 30 ملیۆن یۆرۆیە و لە چەند کاتژمێری داهاتووش بە فەرمی هەواڵەکە بڵاو دەکرێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر