بەپەلە ..لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بارسێلۆنا گرێبەستێکی تازە ڕادەگەیەنێت

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ڕایگەیاند کە دوای چەند کاتژمێڕێکی دیکە یانەی بارسێلۆنا چوارەمین گرێبەستی میرکاتۆی ئەم هاوینەی ڕادەگەیەنێت.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی کردوە کە (موسا واگی) بەرگریکاری هەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی ئۆپینی بەلجیکی گەیشتە شاری بارسێلۆنا بۆ ئەوەی هەر ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکیەکان ئەنجام بدات و بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە واگی کە وەک بەرگریکاری ڕاست یاری دەکات، تەمەنی 19 ساڵە و لە مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی سەنیگال ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، هەروەها بەرپرسانی بارسا پێیان وایە ئەم یاریزانە داهاتوێکی باشی لەگەل یانەکەدا دەبێت.

لەکۆتاییدا لە ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە موسا واگی لەگەڵ پەیوەندی کردنی بە یانەی بارسێلۆنا لەسەر پێگەی بەرگریکاری ڕاست ڕکابەری لەگەل نیسلۆن سیمیدۆ و سێرجیۆ رۆبێرتۆ دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر