ئالکانتارا بە هۆی پێکان بەشداری لە راهێنانەکان نەکرد

Rafinha

Rafinha

یاریگا
رافینیا ئالکانتارا، یاریزانی بڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر رۆما تووشی بووە، ئەمڕۆ نەیتوانی بەشداری راهێنانەکان بکات.

مۆندۆدێپۆرتیڤۆ بلاویکردۆتەوە کە یاریزانی بڕازیلی لە یاری دۆستانە و ئامادەکاری بەرامبەر رۆمای ئیتاڵیا لە پاژنەت قاچی هەستی بە ئازار کردووە، بۆیە ئەمڕۆ ئازارەکەی بە رادەیەک کە نەیتوانیوە بەشداری راهێنانەکان بکات، هەربۆیە بریارە کە پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و دواتر رادەی پێکانەکەی دیاری بکرێت.

ئالکانتارا وەرزەکانی رابردووش بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی بەرپرسانی بلاوگرانای ناچار کرد کە ئەو یاریزانە بە سێوەی خواستن بگوازنەوە بۆ ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر