ئابیدال هەموو شتێکی رەتکردەوە

یاریگا

Eric Abidal

Eric Abidal


ئێریک ئابیدال، بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رەتیکردەوە ئەوان لەگەڵ پۆل پۆگبای هاونێشتیمانی گفتوگۆیان کردبێت بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە یانەکەیان.

ئەمڕۆ رۆنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بلاویکردەوە، ئابیدال لە چاوپێکەوتنێکیدا سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی مانچێستەر یونایتد هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردۆتەوە و ئاشکراشی کردووە کە ئەوان لە رابردوو هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەم یاریزانە نەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوو چەندین سەرچاوە بڵاوییان کردۆتەوە کە بەرپرسانی بلاوگرانا لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی پۆگبا گەیشتونە رێکەوتن و ئامادەیی خۆیان پیشانداوە کە ساڵانە بڕی 13.5 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچەی ساڵانە پێشکەشی بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر