ئەستێرەیەکی بایەرن میونشن خۆشحاڵە پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات

 


یاریگا

یانەی بارسێلۆنا بۆ قەرەبووکردنەوەی فرۆشتنی پاولینیۆ چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی یانەی بایەڕن میونشین، یاریزانەکەش خۆشحاڵی خۆی بە بایەخی یانە کەتەلۆنییەکە دەربڕیوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئەمرۆ پێنجشەممە بڵاویکردوەتەوە کە ئارتۆرۆ ڤیدال ناوەراستکاری یانەی بایەڕن و هەڵبژاردەی چیلی زۆر بە بایەخی یانەی بارسێلۆنا دڵخۆشە و ئامادەیی خۆی دەبڕیوە بۆ ئەوەی بەر لە تەواوبوونی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بچێتە ڕیزی یانەی بارسێلۆنا، بەگوێرەی ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە گفتوگۆکانی یانەی ئینتەر میلان و بایەڕن بۆ ڕۆیشتنی ڤیدال بۆ یانە ئیتاڵیەکە هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیوە، بۆیە بارسا هاتۆتە نێو بابەتەکە، بەڵام ئەوەی دەبێتە تەگەرە ئەوەیە کە ڤیدال بەم دواییە بەهۆی پێکانە یەک بەدوای یەکەکان لە ڕان و چۆکی گومان لەسەر پێشکەش کردنی ئاستی پێویستی دروەست بووە.

ئاشکرایە کە بایەڕن بڕیاری فرۆشتنی ئارتۆرۆ ڤیدالی تەمەن 30 ساڵی داوە و نرخی 30 ملیۆن یۆرۆشی بۆ دەستبەردار بوون لە یاریزانەکە دیاری کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر