هیگوایین پشکنینە پزیشکییەکان لەگەڵ یانەی میلان دەکات

 

یاریگا

کەمێک پێش ئێستا گۆنزالۆ هیگوایین، ئەستێرەی یۆڤێنۆتس گەیشتە سەنتەری پزیشکی یانەی ئای سی میلان بۆ ئەوەی پشکنینە پزیشکییەکانی لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجام بدات، بەر لەوەی بە فەرمی گرێبەست واژۆ بکەن.

ماڵپەڕی (کالچۆ میرکاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە، کە هیگوایین گیشتوەتە سەنتەری پیزشکی و دوای پشکنینەکانیش گرێبەستە فەرمییەکان لەگەڵ یانەی میلان واژۆ دەکات، بە پێی سەرچاوەکە هیگوایین بە شێوەی خواستن بۆ یەک وەرز بە بری 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە میلان دەکات، هەروەها بەپێی ڕێکەوتن لەگەڵ یانەی یۆڤێنۆتس یانەی میلان دوای تەواو بوونی ئەو وەرزە مافی ئەوەی هەیە هیگوایین بە بری 36 ملیۆن یۆرۆ بە فەرمی بکڕێت، جگە لەوە مالپەڕەکە ئاماژەی کردوە کە بۆنۆچی بۆ یانەی یۆڤێنتۆس دەگەرێتەوە و لە بەرانبەریشدا (کادارا) پەیوەندی بە یانەی میلان دەکات.

گۆنزالۆ هیگوایین، تەمەنی 30 ساڵ دەبێت و پێشتر بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ناپۆلی پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنۆتس کرد و وەرزی ڕابردووش لەگەڵ بیانکۆنێری توانی جام و خولی ئیتالیا بباتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر