یاری مینا وێستگەی داهاتووی خۆی دیاری دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی (یاری مینا)ی بەرگریکاری هەڵبژاردەی کۆڵمەبیا و بارسێلۆنا بڕیاری ڕۆیشتنی لە یانە کەتەلۆنییەکە دا، یاریزانەکە وێستگەی داهاتووی خۆی دیاری کرد.

تۆڕی هەواڵی (کاڵچۆ مێرکاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە کە مینا بە شێوەیەکی زۆر یانەی داهاتووی خۆی یەکلایی کردوەتەوە، بە پێی هەواڵەکە یاری مینا یانەی ئیڤرتۆنی ئینگلیزی بە بژاردەی یەکەم داناوە دوای ئەویش یانەی لیۆنی فەرەنسی بژاردەی دووەمی یاریزانە کۆڵەمبیەکەیە، بەگوێرەی تازەترین ڕاپۆرتە هەواڵییەکان دەستەوارەی یانەی ئیڤرتۆن بۆ مینا کە 35 ملیۆن یۆرۆیە بە پێنج ملیۆن یۆرۆ لە دەستەوارەکەی یانەی ئیڤرتۆن زیاترە بەڵام یاریزانەکە حەزی لە خولی پرێمەرلیگە، بۆیە لە یانە ئینگلیزییکە نزیکتر بووەتەوە.

یاری مینا کەتەمەنی 23 ساڵە لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بە بری 12 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پالمیراس پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کرد، بەڵام نەیتوانی پێگەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی ئارنسیتۆ ڤاڵڤیردی دەستەبەر بکات، هەر لەبەر ئەوەش بڕیاری ڕۆیشتنی داوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر