لە تیروپشکی پلەیەکی عێراق هەولێر و برایەتی لە دووگروپی جیاواز یاریدەکەن

0

یاریگا

ئەمرۆ چوارشەممە لە شاری بەغدا کۆنگرەی ھونەری خولی پلە یەکی عێراق ئەنجامدرا.
بەئامادەبوونی نوێنەری یانەکەمان بەفەرمی بریاردرا 12 یانە سەرکەوتووەکە بۆ قۆناخی کۆتایی بەسەر دوو کۆمەڵە دابەش بکرێت و کۆمەڵەی ھەولێر گشت یارییەکان لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدرێت و کۆمەڵەی دووەم گشت یارییەکان لە شاری بەغداد ئەنجام دەدرێت.خولەکەش بەشێوازی خول بەیەک قۆناخ بەرێوە دەچێت.

کۆمەڵەی یەکەم پێکھاتووە لە: ھەولێر، سلێخ، میسان، موسڵ، قاسم، دفاع المدنی.
کۆمەڵەی دووەم: کەرخ، سەناعە، برایتی، ناسریە، عفک، رومادی.
خشتەی یارییەکانی ھەفتەی یەکەم
کۆمەڵەی یەکەم
ھەولێر – سلێخ
میسان – موسڵ
قاسم – دفاع المدنی
کۆمەڵەی دووەم
کەرخ- ناسریە
برایەتی – سەناعە
عفک – رومادی
گشت یارییەکانی کۆمەڵەی ھەولێر لە ھەر سێ یاریگای شەھید فرەنسۆ ھەریری و ھەندرێن و ئارارات ئەنجام دەدرێت.
خولەکە رۆژی چوارشەممە ٨ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و لە ھەر گرووپێک یەک یانە بۆ خولی نایاب سەردەکەوێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.