بارسێلۆنا (نو کامب) بە پارەیەکی خەیاڵی دەفرۆشێت

0

یاریگا

لە هەنگاوێکدا کە پێشتر چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا ئەنجامیانداوە، یانەی بارسێلۆنا بڕیاری داوە ناوی یاریگای (کامپ نو) لە یاریگاکەی بگۆڕێت و بە بڕە پارەیەکی خەیاڵی مافی ناوێکی تازە بە کۆمپانیا زەبەلاحەکان بدات.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا بڕیاری داوە مافی ناوێکی تازە بۆ یاریگاکەی کە نۆژەن دەکرێتەوە بە بری 354 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت، بەپێی هەواڵەکە یانەی بارسا دەیەوێت لەڕێگەی فرۆشتنی ناوی یاریگاکە بڕە پارەیەکی باشی دەست کەوێت تا بتوانێت قۆناغی سێیەمی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی پێ ئەنجام بدات، هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە کە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت شوێنی دانیشتن لە یاریگای نو کامب بۆ زیاتر لە 100 هەزار هاندەر بەرزبکاتەوە و هەندێک بەشی دیکەش بۆ یاریگاکە زیاد بکات و کارەکانیش ڕەنگە تا ساڵی 2022 بەردەوام بێت.

ئاشکرایە کە زۆر لە یانە گەورەکانی ئەورپا ناوی یاریگانیان بە کۆمپانیا زەبەلاحەکان فرۆشتوە بۆ نموونە یاریگای بایەڕن بە کۆمپانیای (ئالیانز) فرۆشراوە و یانەی ئارسنالیش یاریگاکەی بە کۆمپانیای ئیمارات بۆ فرۆکەوانی فرۆشتوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.