کلاودیۆ پیزارۆ بۆ چوارەم جار بووە یاریزانی ڤێردەربرێمن !

یاریگا-کلاودیۆ پیزارۆ یاریزانی بە ئەزموونی پیرۆیی بۆ چوارەمین جار لە ژیانی وەرزشیدا پەیوەندی بە ڤێردەربرێمنەوە کرد.

پیزارۆی ٣٩ ساڵ پێشتر لە ١٩٩٩، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٥ دا پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە و جێی هێشتووە، ئەمڕۆش بۆ چوارەمین جار پەیوەندی پێوەکردنەوە و کۆڵنی جێهێشت.

ناوبراو لە وەرزی رابردوودا لە ١٥ یاری کۆڵن بەشداریکرد و تەنها یەک گۆڵی هەبوو. پێشتریش یاری بۆ یانەکانی بایەرن میونشن و چێڵسی ئەنجامداوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا