ڕاهێنەری تازەی بایەڕن لیڤالندۆسکی بێ هیوا دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا (نیکۆ کۆڤاتچ) ڕاهێنەری تازەی بایەڕن میونشین ڕایگەیاند کە دەستبەرداری ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی هێرشبەری یانەکەی نابێت و بە پێویستی زانی ئاریزانەکە لەگەڵ تیپە گەورەکەی باڤاریا بەردەوام بێت.

کۆڤاتچ بە تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس)ی گوت” هیچ شتێکمان لەگەڵ لیڤا نییە، هەموو شتێک ڕوونە ئەو یانەکە جێ ناهێڵێت و ئێمەش بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابین، هەرووەها گوتیشی ئەوی اریزانێکی مەزنە و گۆڵکارێکی گەورەیە بۆیە چاوەڕێی زیاترین لەو یاریزانە بۆ ئەوەی لە بۆندزلیگا گۆڵی زیاتر تۆمار بکات”، بەمەش قسەکانی ڕاهێنەری یانەی باڤاری کۆتایی دەهێنێت بە دەنگۆی رۆیشتنی یاریزانە پۆڵەندییەکە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید وەک لە میدیاکان باسی لێوە کراوە هەروەها گۆڵکاری یانەکەش بێ هیوا دەکات لەوەی کە نابێت بیر لە رۆیشتن بکاتەوە.

ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی تەمەنی 31 ساڵە و گۆڵکاری بۆندزلیگایە، لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی ڕابردوو، بڕیاربوو یانەکە جێبهێڵێت، بۆ ئەوەش هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و مان یۆنایتد بە بەردەوامی بایەخیان بە هێنانی ئەو یاریزانە داوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر