رێژەی یاری/گۆڵ ی ئیبراهیمۆڤیج بەپێی وڵاتەکان شێتانەیە !

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج جارێکی دیکە سەلماندی تەمەن تەنیا ژمارەیە و شەوی رابردوو یەکەم هاتریکی خۆی لە ئەمریکا تۆمارکرد.زڵاتان بە ١٥ گۆڵ دووهەم گۆڵکاری خولەکەیە سەرەڕای ئەوەی تەنیا لە ١٥ یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکیدابووە.

هەرچەندە یاریزانی دیکە هەیە کە گۆڵیان لە زڵاتان زیاتر تۆمارکردووە بەڵام ئەوەی ئەو جیادەکاتەوە لەوان، گۆڵکارە سویدییەکە ئەوەیە لە چەندین وڵاتی جیاوازدا  یاری کردووە و لە سەرجەمیان سەرکەوتووبوە بە جۆرێک هەرگیز رووینەداوە رێژەی گۆڵکردنی بەپێی یاری لە ٤٠٪ کەمتر بێت.

لێرەدا رێژەی گۆڵەکانی ئیبرا دەخەینەڕوو بەپێی ژمارەی یارییەکان. بۆ نموونە  ئەگەر ١٠٠ یاری ئەنجامدا بێت و ٥٠ گۆڵی تۆمارکردبێت ئەوا رێژەکە ٥٠٪ ـە.

ئامارەکە

  • سوید(ماڵمۆ) ٤٠٪
  • هۆڵەندا(ئەجاکس) ٤٧٪
  • ئیتاڵیا(میلان،ئینتەر،یوڤێنتۆس) ٥٩٪
  • ئیسپانیا(بارسێلۆنا) ٥٥٪
  • فەڕەنسا(پاریس) ٩٢٪
  • ئینگلتەرا (مان یونایتد) ٥٣٪
  • ئەمریکا(لۆس ئەنجلس) ٧٥٪

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا