بایەڕن داهاتووی جێمس رۆدریگێزی لەگەڵ یانەکە یەکلایی کردەوە

یاریگا

یانەی بایەڕن میونشین لە رێگەی سەرۆکی جێبەجێکاری یانەکە داهاتووی (جێمس ڕۆدریگێز)ی سەبارەت بە کڕینی فەرمی یاریزانەکە یان گێرانەوەی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری خۆی دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (کارل هاینز رۆمێنێگی) سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی باڤاری لەڕێگەی ماڵپەڕی یانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند کە جێمس رۆدریگێز بە یانەی ریاڵ مەدرید نادەنەوە و بە پێی بڕگەیەکی گرێبەستی نێوانیان یاریزانەکە بە بری 42 ملیۆن یۆرۆ بە فەرمی لە ریاڵ مەدرید دەکڕن، هەر سەبارەت بەم بابەتەش یاریزانە کۆلۆمبییەکە خۆشحاڵی خۆی دەبرێ و ڕایگەیاندوە کە خوازیارە بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ بایەڕن میونشین بمێنێتەوە.

ئاشکرایە کە یانەی ریاڵ مەدرید یاریزان جێمس ڕۆدریگێزی بە شێوەی خواستن بۆ دوو وەرز بە یانەی بایەڕن دابوو، بەڵام لە گرێبەستەکە مافی کڕینی یاریزانەکە بە یانە ئەڵمانییەکە درابوو، کە بتوانێت گەر بیەوێت یاریزانەکە بە فەرمی بە بری 42 ملیۆن یۆرۆ بکڕیتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر