بەپێی لێدوانەکانی تاپیا، تینوێتی ئەرجەنتینییەکان درێژە دەکێشێت

یاریگانێت/ کلاودیۆ تاپیا  سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین، هیوای ئەرجەنتینییەکانی بۆ بردنەوەی نازناوی نیشتیمانیی دوورتر خستەوە و ڕایگەیاند کە دوو پاڵەوانێتی دادێ; کۆپا ئەمێریکای 2019ی بەڕازیل و مۆندیالی 2022ی قەتەر، ئامانج و پلانی ئەوان نییە و کار لەسەر داهاتوویەکی دوورتر دەکەن کە ئەویش تەرکیز خستنە سەر مۆندیالی 2006.

تاپیا: “هیچ پەلەپەلێکمان نییە، لە کاتێکدا کە بزانین نابین بە پاڵەوانی کۆپا ئەمێریکای بەڕازیل، ئیتر هیچ هۆیەک نییە بۆ پەلەپەل کردنمان.”
“کاری داهاتوومان کۆپا ئەمێریکای 2019 و مۆندیالی 2022 نییە، هێندەی مۆندیالی 2026مان لا مەبەستە.” لێدوانەکانی تایپا بوون بۆ ڕۆژنامەی El Clarin.

لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە شوێنگرەوەی سامپاولی: “هەندێ جار ئێمە لە پەلە کردندا تووشی هەڵەکردن دێین. نابێت هەڵە بکەین و پێویستە بە باشیی هەڵیبژێرین.”

▫ ئەنجامی مۆندیالی ئەمساڵ، وتی: “ئەنجامی باش لە مۆندیالدا ئەوەیە یەکێکبین لە چوارەکەی سەروو. هەرگیز پێمان وانەبووین بەم شێوە کۆتایی پێ بێت. زۆریشم ئازار چەشت، چونکە ئەشێ لەم ئەنجامە باشتر بووینایە. باوەڕیشمان وایە کە باشترینین لە جیهاندا، چونکە خاوەنی باشترین یاریزانی جیهانین، بەڵام  تۆپی پێ گۆڕاوە.”

ڕای لەبارەی سامپاولێکەی سیڤیا، بەم شێوە بوو: “لە سیڤیا، سامپاولی خاوەنی تیپێکی پتەو، چالاک و بە هەڵمەت بوو. کاریگەر و پێکەوە گونجاو بوون. چاوەڕوانی ئەوە بووم ئەمەی لەگەڵ ئەرجەنتینیشدا ببینم، بۆیە هەڵمان بژارد. ڕەنگە ئێمە هەڵە لە پرۆژەکە تێگەشتبێتین.”

سەرۆکی یەکێتییەکە، بەرگری لە هەڵبژاردەکە دەکات و باس لە داهاتووی مێسی دەکات: “ئەم یاریزانانە لە ماوەی چوار ساڵدا، سێ جار هێناینە فیناڵ، بەڵام ڕۆژنامەنووسان و هاندەران ستەمیان لە یاریزانەکان دەکرد.”

“بەبێ مێسی، دەبێت گرەو لەسەر شتی تر بکەیت، دەبێت بە پرۆژەیەکی بدەیتێ تا هێمنانە بڕیاری لەسەر بدات ئەگەر بتەوێت بەردوامبیت یان نا.”
جەختیشی کردەوە کە: “هیچ گومانێکم نییە کە مێسی هەمیشە ویستوویەتی بەرگری لە درێسی ئەرجەنتین بکات.”

تانگۆ، 25 ساڵە نەیتوانیوە لەسەر ئاستی هەڵبژادەی یەکەمیان، هاندەران و هەوادارانیان بە نازناوێکی فەرمی شاد بکەنەوە. کۆتا جار، بردنەوەی کۆپا ئەمێریکای 1993 بوو. لەو کاتەوە تا ئێستا 6 جار گەشتوونەتە یاری کۆتایی، لە سەرجەمیاندا بێ ئاکام بوونە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر