ئیمۆبیڵی: سوپاسی خودام کرد کە وەرزی ڕابردوو گۆڵکاری سێریائەی بووم

یاریگانێت/ چیرۆ ئیمۆبیڵی هێرشبەری ئیتاڵیی و یانەی لازیۆ، لە سەروبەندی ڕاگەیاندنی بۆندەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ یۆڤی، بە کۆمێنتێکی کۆمێدی هەستی خۆی لەو بارەوە خستۆتە ڕوو.

کۆمێنتەکەی ئیمۆبیڵی لە پێگە ئیلکترۆنییەکانەوە بەشێوەی بەرچاو بڵاو بۆتەوە و ناوی ڕۆژنامەی ( A Bola ) وەک سەرچاوەی قسەکەی دەهێنرێت.

“کاتێک بۆندەکەی ڕۆناڵدۆ ڕاگەیەندرا، بیرم کردەوە و وتم سوپاس خودایە کە ساڵی پار توانیم ببمە گۆڵکاری خولی ئیتاڵیی.” لێدوانی هێرشبەرەکەی لازیۆیە.

زیاتر دواوە و، لەبارەی ڕۆناڵدۆوە ڕای وایە: “زۆر قورسە ڕووبەڕووی ببیتەوە، چ لە کاتی یاری، یاخود کێبڕکێکردن لەگەڵیدا بۆ بوون بە باشترین گۆڵکار. چونکە ئەو زۆر جار ئەو خەڵاتەی بردۆتەوە و لە ئیتاڵیاش دیسان هەوڵ دەدات دووبارەی بکاتەوە.”

وەرزی ڕابردوو ئیمۆبیڵی ماورۆ ئیکاردی هەردوک 29 گۆڵیان تۆمار کردبوو. بەڵام 272 خولەک یاریکردنی کەمتر بۆ ئیتاڵییەکە. هەروەها چیرۆ توانیبووی 9 ئەسیست بە هاوڕێکانی بدات، لەبەرامبەردا کاپتنەکەی ئینتەرمیلان تەنها یەک ئەسیستی هەبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر