رۆمەنیگە ئەگەری رۆیشتنی بواتینگ پشتڕاست دەکاتەوە

یاریگا-کارل هاینز رۆمەنیگە بەڕێوبەری گشتی بایەرن میونشن ئەو هەواڵانەی پشتڕاستکردەوە کە باسیان لە ئەگەری گواستنەوەی جیرۆمی بواتینگ دەکرد بۆ پاریس سان جێرمان.

رۆمەنیگە وتی “گفتوگۆ لە نێوان پاریس و بکریکاری یاریزانەکە هەیە، دواتر ئەگەر هەموو شتێک باش بڕوات گفتوگۆ دەکەین بزانین دەگەینە ئەنجامێک لەگەڵیان یاخود نا. لە راستیدا  ئێمە یاریزانی پێویستمان هەیە بۆ ئەو پێگەیە ئەگەر ئەویش بڕوات”.

پێشبینی دەکرێت نرخی بواتینگی ٢٩ ساڵ لە دەوروبەری ٥٠ ملیۆن یۆرۆ بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا