یانەیەکی لالیگا تۆمەتبارێکی مەترسیدار دەکاتە یاریزانی خۆی !

0

یاریگا-یانەی هوێسکا لە خولی پلەیەکی ئیسپانیا بەرگریکارێک دەکڕێت کە تۆمەتبارە بە دزین،لێدان،رفاندن و هەوڵی کوشتن.

روبێن سیمیدۆ تەنها هەفتەیەکە زیندانی جێهێشتووە و ئەمڕۆ هوێسکا گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامدا. ناوبراو وەرزی رابردوو یاریزانی ڤیاریاڵی هەمان وڵات بوو بەڵام دواتر رەوانەی زیندانکرا. لە ئێستادا بەشێوەیەکی کاتی ئازادکراوە و هێشتا بەشێک لەو تۆمەتانەی لەسەریەتی  لەلایەن دادگاوە یەکلا نەکراوەتەوە.

ئیمیلیۆ ڤێگا بەڕێوبەری هوێسکا بۆ کادینا سێر سەبارەت بە سیمیدۆ وتی “ئەو لە بارودۆخێکی جەستەیی باشدایە چونکە لە زیندان یاری کردووە!ئێرە شوێنێکی باشە بۆ خۆی و خێزانەکەی و لەگەڵ ئێمە دەتوانێت ئاستێکی باش نیشان بدات. ئێمە لێرە دادگایی ناکەین و پێشم وایە هەموو کەسێک شایەنی دەرفەتی دووهەمە”.

روبێنی ٢٤ ساڵ ناسنامەی پۆرتوگالییە و دەرچووی ئەکادیمیای سپۆرتینگە .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.