سێ یاریزانی کورد لە ڕیزی باشترین یاریزانەکانی ئێران دەستنیشانکران


یاریگا

شەوی ڕابردوو باشترین یاریزانانی تۆپی پێی ئێران لە ئاستە جیاجیاکان بۆ ساڵی 2017 -2018 هەڵبژێردران، کە سێ یازیزانی کوردی ڕۆژهەڵات لەخۆوە گرتبوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا کە لە تاران بەڕێوە چوو، عەلیڕەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی یەکەمی ئێران کە کوردی خەڵکی لوڕستانە ولە یانەی پرێس پۆلیس (پیرۆزی)یاری دەکات، بۆ سێیەمین ساڵ وەک باشترین گۆڵچیی ئێران هەڵبژێردرا و هەر بەم بۆنەیەش دەستەوانی زێڕینی باشترین گۆڵپارێزی پێ بەخشرا.
هاوکات وەحید ئەمیری یاریزانی کوردی خەڵکی لوڕستان کە ئەویش لە یانەی پرێسپۆلیس یاریدەکات و بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی تەرابزۆنی تورکی کردوە، وەک باشترین یاریزانی ئێرانی هەڵبژێردراوە.

لە تۆپی پێی ژنانیشدا “کوێستان خوسرەوی” کچە یاریزانی کوردی خەڵی سەقز کەلە یانەی “شارەوانیی بەم” یاری دەکات، وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئێران لەسەر ئاستی ئافرەتان هەڵبژێردرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر