بەڕێوبەری گشتی بایەرن: ئۆزیل ساڵانێکە هیچی پێنەماوە و وێنەکەی کردووە بە بیانوو بۆ وازهێنان !

یاریگا-ئولی ئونیس  بەڕێوبەری یانەی بایەرن میونشن هێرشێکی زبر و سەخت دەکاتە سەر مەسوت ئۆزیل، ئەمەش دوای ئەوەی ئەستێرە ناودارەکەی ئەڵمانیا وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند و بەشێک لە بەرپرسانی وەرزشی وڵاتەکەی بە رەگەزپەرست و بێ رێز ناوبرد.

ئونیس وتی “خۆشحاڵم ئەم باسە بەم جۆرە کۆتایی هات، ئۆزیل ساڵانێکە هیچی پێنەماوە. دواین جار تۆپی لە یاریزانێک سەندبێت لەگەڵ ئەڵمانیا لە جامی جیهانی ٢٠١٤ بوو، ئێستاش دەیەوێت خۆی و ئاستە گوواوییەکەی لە پشت وێنەکە بشارێتەوە. هەر کاتێک بایەرن یاری بەرامبەر ئارسناڵ کردبێت بە ئاسانی بردوومانەتەوە چونکە خاڵی لاوازی ئەوانمان دەزانی !  خاوەنی ٣٥ ملیۆن فۆلۆوەرە کە ئەگەر لە یارییەک تۆپێکی بەرز هەڵبدات و بگات  دەڵێن باش یاری کردووە ئەمە تەنیا لە جیهانی ئەلیکترۆنی هەیە !”.

ئۆزیل ماوەی نۆ ساڵە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات و لەو ماوەیەدا ٩٢ یاری ئەنجامداوە و ٢٣ گۆڵی تۆمارکردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا