ئۆزیلی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و جەخت لەسەر تورک بوونی دەکات

یاریگا-مەسوت ئۆزیل لە کۆتاییدا هاتەدەنگ لەسەر ئەو رەخنانەی لێیگیرا لەسەر وێنەگرتن لە پاڵ رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا.

پێش جامی جیهانی و لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی تورکیا  ئۆزیل وێنەیەکی لەگەڵ سەرۆکە تورکەکە بڵاوبووەوە، ئەوەش تووشی رەخنەی زۆریکرد بە تایبەت لە ئەڵمانیا.

ناوبراو دوای زیاد لە دوو مانگ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. جگە لە روونکردنەوەی هۆکاری وێنەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو تورکە لە رەچەڵەک.

دەقی بەیاننامەکە: 

دوو هەفتەی رابردوو کاتی ئەوەی پێدام کە بیر لە رووداوەکانی ئەم چەند مانگە بکەمەوە و پێداچوونەوەیان بۆ بکەم. دەمەوێت هەست و بیری  خۆم باس بکەم لەسەر ئەوەی چی روویدا.

وەک زۆر کەسی دیکە، نەژادی من دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە وڵاتێک. هەرچەندە لە ئەڵمانیا لە دایکبووم بەڵام خێزانەکەم خەڵکی تورکیان. من دوو دڵم هەیە، یەکیان ئەڵمانیایە و ئەوی دیکەیان تورکیا. لە کاتی منداڵیدا، دایکم فێری کردووم چۆن رێز بگرم و هەرگیز ئەوە لە یاد نەکەم لە بنەڕەتدا لەکوێوە هاتووم. ئەوانەش ئامۆژگاری بەنرخبوون و تا ئێستاش بەکاریان دەهێنم.

لە مانگی پێنج دا، چاوم بە سەرۆک ئەردۆگان کەوت لە لەندەن لە میانەی بۆنەیەکی خێرخوازیی و پەروەردەیی. یەکەمجاریش لە ٢٠١٠ یەکمان بینی کاتێک ئەو و ئەنجێلا مێرک لە یاری ئەڵمانیا و تورکیا  ئامادەبوون. لەوکاتەوە، زیاتر لە جارێک رێککەوتی کردووە یەک ببینین. من ئاگادارم وێنەکەی ئێمە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە لە میدیا ئەمانیا، هەرچەند زۆر کەس من بە درۆزن و دوو ڕوو باس دەکەن بەڵام ئەو وێنەیە هیچ باکگراوندێکی سیاسی لە پشتەوە نەبوو. وەک وتم دایکم نەیهیشتووە هەرگیز زێدی باب و باپیران و نەژاد و کلتوری  رەچەڵەکەی خۆم لە یاد بکەم. بۆ من وێنەیەک لەگەڵ سەرۆک ئەردۆگان پەیوەندی بە هەڵبژاردن و سیاسەتەوە نەبوو، بەڵکو وێنەیەک بوو لەگەڵ بەرزترین بەرپرسی وڵاتی خێزانەکەم. کاری من تۆپی پێ یە نەک سیاسەت.  کۆبوونەوەکەشمان بۆ پشتگیری ئەو نەبوو لە هیچ سیاسەتێک. لە راستیدا بابەتی قسەکانمان وەک هەموو جارەکانی دیکە هەر لەسەر تۆپی پێ بووە و خۆشی پێشتر یاریزان بووە.

هەرچەند میدیاکانی ئەڵمانیا شتێکی دیکەیان دروست کردووە بەڵام لە راستیدا  ئەگەر چاوم پێی نەکەوتایە ئەوە بێ رێزی بوو بە باب و باپیرانم کە دەزانم شانازیم پێوە دەکەن. بۆ من گرنگ نیە سەرۆ کێیە بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو سەرۆکە.  رێزگرتن لە بەرپرسێکی سیاسی ئاساییە وەک چۆن تێرێسا مەی (سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا) کە چاوی بە ئەردۆگان دەکەوێت رێزی دەگرێت. ئەگەر لەبری ئەویش چاوم بە سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا بکەوتایە هەر هەمان رەفتارم دەکرد هیچ جیاوازییەکیان نیە.

دەزانم زەحمەتە لەوە تێبگەن بە تایبەت لەو وڵاتانەی کە ناتوانن خودی کەسەکە و پۆستە کارگێڕییەکەی لەیەک جیا بکەنەوە بەڵام لەم باسەدا  جیاوازن. ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشوو وە ئەوەی ئەمجارە هەرچیەک بێت و ببوایە ، من ئەو وێنەیەم هەر لەگەڵ دەگرت.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا