ریال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر دەنگۆکانی گواستنەوەی نێیمار بڵاوکردەوە

Real Madrid

Real Madrid

یاریگا
دوای بڵابونەوەی دەنگۆی گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا بۆ ریزەکانی ریال مەدرید، بەرپرسانی ئەم یانەیە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و هەموو دەنگۆکانیان رەتکردەوە.

لە بەیاننامەکەی شایانەکاندا هاتووە ” ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە ئێمە پەیوەندیمان بە نێیمار کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات، بۆیە رایدەگەینین کە ئەم دەنگۆیانە راست نین و هەر کاتێک داوای یاریزانێک لە پاریس سانجێرمان بکەین، ئەوا یەکەمجار لەگەڵ بەرپرسانی ئەم یانەیە قسە دەکەین و لە ماوەی رابردووش پەیوەندییەکانمان زۆر باش بونە و نامانەوێت کێشە لە نێوانماندا دروست ببێت “.

ئەمە سێیەم بەیاننامەی مێرنگیە و پێشتریش دوو بەیاننامەیان لەسەر ناراست بڵاوبونەوەی هەوڵەکانیان بۆ نێیمار و مباپێ بڵاوکردۆتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر