شاکیری تا چەند کاتژمێری داهاتوو پەیوەندی بە یانە نوێیەکەوە دەکات

Shaqiri

Shaqiri

یاریگا
شێردان شاکیری، یاریزانی هەڵبژاردەی سویسرا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی لیڤەرپول گەیشتۆتە رێکەوتن و لە چەن کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی ئەم گواستنەوەیە رادەگەیێندرێت.

جەیمز پیرێسی رۆژنامەنوسی نزیک لە پێگەی لیڤەرپول ئیکۆ ئاشکرایکردووە کە بەرپرسانی لیڤەرپول لەگەڵ هاوتاکانیان لە یانەی ستۆک سیتی گەیشتونەتە رێکەوتن و ئەو یاریزانە دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی سەردانی شاری لیڤەرپول دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.

ئەو رۆژنامەنوسە ئاشکراشی کردووە کە بەرپرسانی رێدز رازیبونە بڕی 13,7 ملیۆن پاوەند وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی شاکیری پێشکەشی یانەی ستۆک سیتی بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر