بەپەلە : بارسا چووە کێبڕکێی بۆندێکی بەهێزەوە

یاریگا- کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی دی مارزیۆ کە لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت کاردەکات و زۆرترین هەواڵی دروستی پێش ئاشکراکردنی فەرمی بڵاوکردۆتەوە هەواڵێکی بەپەلەی لەسەر بۆندێکی بەهێزی بارسێلۆنا بڵاوکردەوە .

بەپێی ئەو سەرچاوەیە بارسێلۆنا چۆتە کێبڕکێی کڕینی یاریزانی فەڕەنسی یانەی چێلسی کانتی ، بەپێی ئەو سەرچاوەیە چێڵسی دوای هاتنی جۆرجینۆ رێگە بە ڕۆشتنی ئەو یاریزانە دەدات و بارسێلۆنا لەئێستادا بەدوای کڕینی ئەو یاریزانەوەیە .

هەر ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد کە گۆمێزی پورتوگالیش لەو بۆندەدا دەبێت کەڕەنگە یانە کەتەلۆنیەکە دەستبەرداری ببێت .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر