ئامارەکانی نادال و جۆکۆڤیچ پێش یاریە ئاگرینەکە

یاریگا- بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە قۆناغی پێش کۆتایی وێمبڵدۆن هەردوو یاریزان ڕافایل نادال و نۆڤاک جۆکۆڤیچ ڕوبەڕووی یەکتر ببەنەوە لە دەوروبەری کاتژمێر 5.30 ئێوارە ، لەم بابەتەدا تیشک دەخەینە سەر کۆمەڵێک ئاماری نێوان هەردوو یاریزانەکە .

٥١ یارییان بەیەکەوە ئەنجام داوە، ٢٦ یاری جۆکۆڤیچ براوە بووە و ٢٥ یاریش نادال براوە بووە. ڕوبەڕوبوونەوەکانیان .

لە جۆری یاریگاکان:.

لە یاریگای تارتان : ٢٥ یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، ١٨ یاری جۆکۆڤیچ براوە بووە و ٧ یاریش نادال براوە بووە.

لە یاریگای گڵ : ٢٣ یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، ١٦ یاری نادال براوە بووە و ٧ یاریش جۆکۆڤیچ براوە بووە.

لە یاریگای چیمەن : ٣ یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، ٢ یاری نادال براوە بووە و ١ یاریش جۆکۆڤیچ براوە بووە.

ڕوبەڕوبوونەوەکانیان لە جۆری پاڵەوانێتیەکان:.

لە پاڵەوانێتیەکانی گراندسلام : ١٣ جار ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، ٩ جار نادال براوە بووە و ٤ جاریش جۆکۆڤیچ براوە بووە.

لە پاڵەوانێتیەکانی ماستەرز : ٢٧ جار ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، ١٦ جار جۆکۆڤیچ براوە بووە و ١١ جاریش نادال براوە بووە.

ڕوبەڕوبوونەوەکانیان لە قۆناغەکانی پاڵەوانێتیەکان:.

لە یاری کۆتایی : ٢٤ جار ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە ، ١٤ یاری جۆکۆڤیچ براوە بووە و ١٠ یاریش نادال براوە بووە.

لە نیوەی کۆتایی : ١٨ جار ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، ١٠ جار نادال براوە بووە و ٨ جاریش جۆکۆڤیچ براوە بووە.

لە چارەگی کۆتایی : ٥ جار ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، ٣ جار جۆکۆڤیچ براوە بووە و ٢ جاریش نادال براوە بووە.

  • جۆکۆڤیچ دوو جار لە یاری کشاوەتەوە بەهۆی پێکان بەرامبەر نادال لە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی ٢٠٠٧ و پاڵەوانێتی ڕۆلان گارۆسی ٢٠٠٦، کە هەردووکیان دوو کۆمەڵەی یەکەمی دۆڕاندبوو.

ئامادەکردنی : شاڵاو محمد shalaw muhamad

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر