شۆک: ئاهەنگی ناساندنی رۆناڵدۆ بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ساز دەکرێت

Ronaldo

Ronaldo

یاریگا
سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاوییان کردۆتەوە کە پێدەچێت ئاهەنگی ناساندنی رۆناڵدۆ بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بەرێوە بچێت.

دوای ئەوەی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیەوە کرد، هاندەرانی ئەم یانەیە چاوەڕێ ئاهەنگی ناساندنی ئەم یاریزانە دەکەن، بەڵام لە شاری تۆرین دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە کە بە هۆی هەندێ کێشە لە رێکخستنی هاندەرانەوە دروست بووە، هەربۆیە دەگوترێت کە مەراسیمەکە بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بەرێوە بچێت.

بڵاوبونەوی ئەم هەواڵە نیگەرانی لای هاندەرانی خانمە پیرەکە دروست کردووە و داوایان لە بەرپرسانی یانەکەیان کردووە کە هەرگیز بیر لەو بیرۆکەیە نەکەنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر