چێڵسی لەگەڵ جێگرەوەی ویلیان گەیشتە رێکەوتن

Jorginho

Jorginho

یاریگا
بازاری گواستنەوەی یاریزان تا دێت گەرمتر دەبێت و لە بریتایانیا دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە جۆرجینۆی ئیتاڵی پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کردووە.

سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا بڵاوییان کردۆتەوە کە ناوەراستکاری ناپۆلی بریاریداوە پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسی بکات، ئەمیش بە هۆی ئەوەی کە ساری راهێنەری پێشووی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی ئەویانەیە دەکات و ئەویش دەیەوێت لەگەڵی بەردەوام بێت. بەرپرسانی یانەی لەندەنی بۆ ئەم گواستنەوەیە ئامادەن بڕی 57 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 8 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت بۆ ئەم یاریزانە خەرج بکەن.

پێشتر لەسەر داوای پێپ گواردیۆلا بەرپرسانی مانچێستەر سیتی لە هەوڵی گواستنەوەی ئەم یاریزانە بوون، بەڵام لە کۆتاییدا بریارەکەی گۆری و دەیەوێت بچێتە چێڵسی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر