بارسێلۆنا دووەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ویلیان پێشکەش بە چێڵسی کرد

Wilian

Wilian

یاریگا
ویلیانی ناوەراستکاری بڕازیلی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا دەیەوێت یانەکەی جێبێڵت و بارسێلۆناش لە هەوڵی گواستنەوەیدایە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردۆتەوە کە بەرپرسانی یانەی لەندەنی بریاریانداوە دەستبەرداری ناوەراستکارە بڕازیلیەکەیان ببن و ماوەیەک پێش ئێستاش بارسێلۆنا ئۆفەرێکیان بە بڕی 57 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەش بەم یانەیە کرد، بەڵام ئەم ئۆفەرە رەتکرایەوە و بۆیە کەتەلۆنیان دووەم ئۆفەریان گەیاندۆت 60 ملیۆن یۆرۆ.

یانەی چێڵسی بۆ دەستبەرداربوون لە ویلیانی 29 ساڵ داوای 68 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و پێدەچێت هەردوولا لەسەر ئەم گواستنەوەیە جیاوازییەکی زۆریان نەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر