فەرمی: ئانتۆنیۆ کۆنتی لە چێڵسی دوور خرایەوە

Antonio Conte

Antonio Conte

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی وەرزی رابردوو لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی لەندەنی بڵاویکردەوە کە دواجار بەرپرسانی یانەکەیان گەیشتنە ئەو بروایەی کە چیدیکە لەگەڵ راهێنەری ئیتاڵی بەردەوام نەبن و لە پۆستەکەی دووری بخەنەوە، هەربۆیە ئەمڕۆ بە فەرمی ئاگادار کرایەوە کە چیدیکە لەگەڵی بەردەوام نابن.

سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەیە بڵاوییان کردۆتەوە کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو ماوریسیۆ ساری راهێنەری پێشووی ناپۆلی وەک راهێنەری ئەو یانەیە دەست نیشان بکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر