ساموێل ئۆمتیتی کلیلی بردنەوەی یاری کۆتایی مۆندیال ئاشکرادەکات


یاریگا

(ساموێل ئۆمتیتی) بەرگریکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بارسێلۆنا خاوەن گۆڵی بردنەوە بەرانبەر بەلجیکا باسی یاری کۆتایی مۆندیالی کرد و کلیلی بردنەوەی ئەو یارییەی ئاشکرا کرد.

لە چەند لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی (فرانس فوتبۆڵ)ی فەرەنسی ساموێل ئۆمتیتی رایگەیاند کە تا ئێستاش باوەڕ بەوە ناکات کە رۆژی یەکشەممە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی یاری کۆتایی مۆندیال ئەنجام دەدات، دەربارەی یاری کڕواتیاش گوتی ئەوان تیپێکی بەهێزن و چەندین
یاریزانی وەک مۆدڕیچ و ڕاکیتیچ و ماندزۆکیچ و زۆر ئەستێرەی ئاست بەرزیان هەیە، بەڵام ئێمە لەم یارییە بۆ بردنەوەی نازناوەکە یاری دەکەین ئەوە خەونێکی زۆر گەورەیە و هەموو هەوڵ و توانای خۆمان سەرف دەکەین بۆ ئەوەی سەرکەوتن تۆمار بکەین، بۆ ئەوەش بەلای من ماندوو بوون و هیلاک بوونی یاریزانانی کڕواتیا کە 3 یاری یەک بەدوای یەک لە کاتی زیادکراویش یارییان کردوە، دەبێتە کلیلی بردنەوەکە دەبێت ئێمە ئەو خاڵە بۆ بەرژەوەندی خۆمان بەکار بهێنین.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی کڕواتیا لە یاری دوێنێ شەودا توانی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بە ئەنجامی 1-2 لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال بکاتە دەرەوە و بۆ یاری کۆتایی سەرکەوتن زامن بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر