سێیەمین گرێبەستی هاوینەی بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەکی پاریس سان جێرمان دەبێت

یاریگا

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا هەردوو گرێبەستی یاریزانان ئارسەر میلۆ و لینیگێتی کۆتایی پێ هێنا، ئەمجارە یانەکە لە کۆتایی پێهێنانی سێیەمین گرێبەست لەم هاوینەدا زۆر نزیک دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە (پیپ سیگوێرا)ی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا گەیشتوەتە پاریس بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر کڕینی (ئەدریان ڕابیۆ)ی ناوەڕاستکاری یانەی پاریس بکات و لە هەمان کاتیشدا داوای لێ بوردن بکات لەسەر ئەو کێشانەی لەسەر کڕینی ماڕکۆ ڤیراتی لە ماوەی ڕابردوودا لە نێوان دوو یانەکەدا ڕویاندا، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ڕابیۆ لە لایەن (تۆماس تۆخێل)ی ڕاهێنەری تازەی پاریس خوازراو نییە بۆیە یانەی پاریس ئامادەیە لەسەر دیاری کردنی نرخی فرۆشتنی یاریزانەکە دانیشتن لەگەڵ بارسێلۆنا بکات، ئەوەش ڕۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرنسی ئاماژەی پێکردبوو.

یانەی بارسێلۆنا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گرێبەستی ئارسەر میلۆی لەگەڵ یانەی گریمیۆ کۆتایی پێ هێناو یاریزانەکە گەیشتە بارسێلۆنا لە هەمان کاتیشدا گرێبەستی کلیمنت لینیگێت بەرگریکاری یانەی سڤیلیا لەگەڵ یانەکە بەسەرکەوتوویی بەکۆتا هات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر