مارسێلۆ بە پەیامێکی خەمناک لە کۆتاییدا لەسەر رۆیشتنی رۆناڵدۆ هاتە دەنگ

یاریگا-یەکێک لە نزیکترین هاوڕێکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید مارسێلۆ ڤێیرای بەڕازیلی بوو.

مارسێلۆ جیاواز لە زۆرینەی یاریزانانی دیکەی مەدرید تا ئەمڕۆ هیچ هەڵوێستێکی نەنواندبوو لەسەر رۆشتنی هاوڕێکەی. بەڵام ناوبراو پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت

ئای کریس  کێ پێشبینی ئەمەی دەکرد !!!

کاتی ئەوەیە پێت بڵێم ماڵئاوا

سوێند دەخۆم هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد ئەم رۆژە بێت!

بەڵام هیچ شتێک لەم ژیانە بۆ هەمیشە نیە، هیوادارم زۆر دڵخۆش بیت لە ئامانجە تازەکەت.

نزیکەی ١٠ ساڵ بوو لە پاڵ تۆدا، ١٠ ساڵ خۆشی و تۆپی پێی جوان و سەرکەوتن و دۆڕان و ساتی  بەنرخ.

زۆر لە تۆوە فێربووم، خۆ تەرخانکردنت شتێکە لە هیچ وەرزشوانێکی دیکەم نەبینیوە لە ژیانم دا بەو جۆرە.

هیوای باشترینت بۆ دەخوازم بۆ خۆت و خێزانە جوانەکەت

بیری  هەڵسەنگاندنەکان و سەیرکردنەوەی یارییەکانمان دەکەم کە پێش هەر یارییەک دەمان کرد و تۆ پێشبینی ئەنجامەکەت دەکرد. یانیش متمانە دانت بۆ یاریزانە گەنجەکان بە ئەزموون و حەماسی بەردەوامت.

شانازی بەوە دەکەم لە پاڵ تۆدا یاریم کردووە، نەک لەبەر ئەوەی تۆ باشترینی مێژووی  بەڵام بەلێ تۆ باشترینی مێژووشی !

کاتێک واز لە یاریکردن دەهێنم، لە باڕێک دادەنیشم  بیرەیەک دەخۆمەوە و باسی چیرۆکە جیاوازەکانمان دەکەم و وێنەکانمان پیشان دەدەم.

یەکتر دەبینینەوە

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا