گرێبەستەکەی ڕۆنالدۆ لەگەڵ یۆڤێنتۆس نێیمار لە ریاڵ مەدرید دووردەخاتەوە

 

یاریگا

بەپێچەوانەی زۆر لە پێشبینییەکان ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە گرێبەستی ڕۆنالدۆ لەگەڵ یۆڤێنتۆس و جێهێشتنی یانەی شاهانە، کاریگەری لەسەر بەرنامەی داهاتووی نێیمار هەبووە و یاریزانە بەرازیلییەکەی لە ریاڵ دوور خستوەتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ بەرنامەی (نێیمار)ی تێک داوە و سەری لێشێواندوە، لەبەر ئەوەی نێیمار خوازیاربوو کە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید دەکات شان بەشانی ڕۆنالدۆ لە هێڵێ هێرشبردن یاریبکات، بەمەش هاتنی نێیمار بۆ مەدرید لەم هاوینەدا زۆر قورس دەبێت و پڕۆسەی هاتنیشی بۆ ریال مەدرید بۆ ماوەیەکی زیاتر دوا دەکەوێت، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلییەکە هەیە، زیانی بە بابەتی هێنانی نێیمار جۆنیۆر گەیاندەوە و یاریزانەکە بۆ ماوەیەکی دیکە هەر لە پاریس سان جێرمان دەمێنێتەوە.

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆ بە بری 105 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی دەکات و لەو یانەیەش مووچەکەی بۆ 30 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بەرزدەبێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر