رۆناڵدۆ دیاردە: نەیمار ئاستی وەک پێویست نەبوو

رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردیە بەڕازیل پێی وایە ئاستی نەیمار بەو جۆرە نەبوو کە خەوڵک پێشبینی دەکرد

نەیمار وەک گرانبەهاترین یاریزان تەنها دوو گۆڵی لە مۆندیال کرد و لە یاریەکەی بەرامبەر بە بەلجیکاش بێ هیوا مۆندیالی جێهێشت

“ئێمە هەموو پشبینی زیاترمان بۆ ئەو هەبوو چونکە ئەو ئەستێرەی هەڵبژاردەکە بوو”

رۆناڵدۆ بە سپۆر تی ڤی گووت

“بە گەشتن بە مۆندیال  ئەو سێ مانگ بوو دوور کەوتوبوەوە و نەشتگەری بۆ ئەنجام درابوو ئەمەش شتەکانی لەسەر نەیمار سەخت کردبوو”

“ئەو دەبێت زیاتر فێر بێت چونکە لە مۆندیالی داهاتوو ئەو تەنها ٢٦ ساڵە و گەنجە”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا