پێرێز سوپڕایزێکی دڵخۆشکەری بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید ئامادە کردوە

یاریگا

لەگەڵ ڕۆیشتنی رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤێنتۆس، ئەفسانەیەکی یانەی ریاڵ مەدرید ڕایگەیاند کە فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی شاهانە بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ سوپڕایزێکی گەورەی بۆ هاندەران ئامادە کردوە.

لەم بارەیەوە، مێشێل سەلگادۆ، بەرگریکاری پێشووی ڕیال مەدرید لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی (ماڕکا)ی ڕاگەیاند کە (پێرێز)ی سەرۆکی یانەکە سوپڕایز بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید دەکات و گرێبەست لەگەڵ نێیمار واژۆ دەکات، هەروەها گوتیشی پێرێز هەر شتێک بخاتە ناو مێشکیەوە تا جێبەجێی نەکات، وازی لێ ناهێنێت، بۆیە من بە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەڵێم نێیمار جۆنیۆر لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا ئامانجی یەکەمی فلۆرۆنتینۆ پێرێز دەبێت.

لەکۆتایی قسەکانیدا سەلگادۆ دەربارەی ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ گوتی” ڕۆنالدۆ دیاردە و ئەفسانەیەکی ڕاستەقنەیە، ئەو مێژوێکی نایابی لەگەڵ یانەکە تۆمار کردوە، بۆیە سوپاسی دەکەم بۆ ئەو هەموو ئەو شتانەی بە ریال مەدریدی پێشکەش کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر