هاندەرانی یۆڤی و ئیتالییەکان وەسفێکی نایابی گرێبەستەکەی ڕۆنالدۆ دەکەن


یاریگا

لەگەڵ یەکلایی کردنەوەی رۆیشتنی ڕۆنالدۆ بۆ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی، هاندەرانی یانەی خانمە پیرەکە لە خۆشیان شۆک بوون و بە وەسفێکی نایاب باس لەو گرێبەستەی ڕۆنالدۆ دەکەن.

لەم بارەیەوە، حسێن یاسین، پەیامنێری کەناڵی بین سپۆرت لە ئیتالیا و شارەزا لە تۆپی پێی ئیتالی گوتی” هاتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بۆ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی گرنگییەکی گەورەی بۆ خولی ئیتالیا و یانەی یۆڤێنتۆس هەیە، ئەو گرێبەستە مێژوویی بوو پڕ بە مانای وشەکە بۆیە هاندەرانی یانەکە و ئیتالییەکان بە شێوەیەکی گشتی ناویان لەو گرێبەستە ناوە (گرێبەستی سەدە)، ڕاستە هاتنی ڕۆنالدۆ سوودی بۆ کاڵچیۆ هەیە ومتمانەی بۆ دەگەڕێنێتەوە، بەڵام بۆ یۆڤێنتۆس زۆر دەگەیەنێت، ئەوە واتای نزیکبوونەوە لە بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ بەڕاستی هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ یانەی یۆڤی کە توانی ڕۆناڵدۆ بۆ یانەکە بهێنێت.

دەربارەی تێچوونی ڕاستەقینەی گرێبەستەکە (حسێن یاسین) گوتی” ئەو گرێبەستە بە بەهای 117 ملیۆن یۆرۆ ئەنجام دراوە، جگە لە مووچەکانی ڕۆناڵدۆ کە هیچ باجی لەسەر نییە، لەو پارەیە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیاڵ مەدریدە و 5 ملیۆن یۆرۆش مافی پەروەردەکردنی ڕۆناڵدۆیە بۆ هەردوو یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە و مان یۆنایتد دەڕوات، ئەوی دیکە بری 12 ملیۆن یۆرۆ وەک عموولە و هەندێک خەرجی دیکە لە گرێبەستەکە سەرف کراوە، جگە لەوەش مووچەی کریستیانۆ 30 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە و بۆ چوار وەرزی یەک بەدوای یەک بەو شێوەیە دەبێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا، پەیامنێری بین سپۆرت دانی بەوەدا نا کە گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە هاتنی ڕۆنالدۆ سەرەتا زۆر سەخت بوو، بەڵام بە چوونی خۆرخی مێندێز بۆ ئیسپانیا و کۆمەڵێک دانیشتنی یەک بەدوای یەک کارەکان ئاسانتر بوون و لە کۆتاییدا ئەنجامەکەی ئەوەبوو کە ڕۆناڵدۆ بۆ ئەوە یانەیە بێت کە پێویست بوو پێشتر بۆ بێت و لیگا جێبهێڵێت، لەبەر ئەوەی ڕۆناڵدۆ پێشووتر بەر لە رۆیشتی بۆ مان یۆنایتد بڕیار بوو بە ڕێکەوتنێک بە گۆڕینەوەی لەگەڵ سالاس پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس بکات، بەڵام کارەکە ئەو کات سەرکەوتوو نەبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر