هۆکاری رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کۆتاییدا قەڵای سپی جێهێشت و بەرەو تورین کەوتە ڕێ.

دوای گواستنەوە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆییەکەی ئەفسانە زیندووەکە، ناوبراو پەیامێكی دوورودرێژی بڵاوکردەوە و تێیدا ناڕاستەوخۆ باسی هۆکاری رۆشتنی دەکات.

کریس لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت “نۆ ساڵی پڕ پڕ خۆشی بوون لە مەدرید  ریاڵ مەدرید یانەیەکە هەمیشە داواکاری زۆرە لە یاریزانانی و دەیەوێت لە باشترین ئاستیاندا بن لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز یانەکە لە یاد ناکەم”. لەوەشدا ئاماژە بەوە دەکات کە پێی وانەبێت بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی چیتر بتوانێت لە ئاست داواکارییەکانی مێرەنگی بێت.

هۆکارێکی دیکەی رۆیشتنی کریستیانۆ هەر لە پەیامەکەدا هاتووە کە دەڵێت “دەمەوێت قۆناغێکی نوێ دەست پێبکەم” ئەمەش مەبەستی بردنەوەی ناسناوە لەگەڵ یانەیەکی نوێدا پاش خەتمکردنی تەواوی ئامانجەکان لە ئیسپانیا.

جگە لە هۆکارە فەرمییەکانی لە بەیاننامەکەدا هاتووە چەند هۆکارێکی دیکە لە میدیاکان باسی لێوەکراوە وەک گەرموگەڕی هاندەرانی یۆڤی پاش یاری خولی پاڵەوانەکانی وەرزی رابردوو، گرنگیپێدانی لەلایەن ئەو یانەیە و هەژمارکردنی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی، وە بەهێزی بردنەوەی ناسناو لە ئیتاڵیا بەهۆی لاوازی رکابەرەکان.

 

تەواوی پەیامەکەی لێرە بخوێنەوە : http://yariga.basnews.com/browse/235773?wp-nocache=true

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا