تەواوی پەیامەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای جێهێشتنی مەدرید

یاریگا-بەفەرمی ریاڵ مەدرید فرۆشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی  ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی راگەیاند.

رۆشتنی کریس بەرامبەر بە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ بووە و لەسەر خواستی خودی یاریزانەکە بوو نەک مەدرید.

ئەم ساڵانەی مەدرید و لە شاری مەدرید خۆشترین ساتەکانی ژیانم بوون. جگە لە سوپاسگوزارییەکی زۆر هیچی ترم بۆ یانەکە نیە، هەروەها بۆ کارەکەم و خەڵکی شارەکە. دەتوانم تەنیا سوپاسیان بکەم بۆ ئەو خۆشەویستیەی بەمنیان دا.

بەڵام کاتی ئەوە هاتووە قۆناغێکی دیکەی ژیانم دەست پێبکەم، هەربۆیە داوام لە یانەکە کرد  رەزامەندبن لەسەر گواستنەوەم. ئەمە ئارەزووی خۆمە و داوا لە هەمووان دەکەم بەتایبەت هەوادارم کە لێم تێبگەن.

بەدڵنیایەوە ٩ ساڵی زۆر سەرسوڕهێنەر و تایبەت بوون لەگەڵ مەدرید. ساڵانێکی پڕ خۆشی بوون. بەڵام لە هەمان کاتدا ریاڵ مەدرید یانەیەکە کە هەمیشە باشترینی لێت دەوێت لەگەڵ ئەوەش هەرگیز یانەکە لە یاد ناکەم.

من خاوەنی هاوتیمی زۆر بەتوانا بووم لە نێو یاریگا و لەژووری خۆگۆڕینیش. هەستم بە گەرمی هەوادارانی مەدرید کردووە و پێکەوە سێ خولی پاڵەوانەکان و چوار دانە لە پێنج ساڵدا بردمانەوە. هەر بەهۆی یانەکە چوار تۆپی ئاڵتوونی و سێ پێڵاوی ئاڵتوونیم بردووەتەوە ئەمە هەمووی لەماوەی ئەو چەند ساڵەی لەم یانە گەورەیە بووم.

ریاڵ مەدرید دڵی داگیرکردم، وە دڵی خێزانەکەمیش. بۆیە دەمەوێت لە هەموو کاتێک سوپاسی یانەکە و سەرۆک و بەڕێوبەران و هاوڕێیانم بکەم لە پاڵ تەکنیکی و دکتۆر و فیزیۆ و تەواوی کارکەراندا.

دووبارە سوپاسی بێ کۆتا بۆ هاندەرانمان و تۆپی پێی ئیسپانیا، لەم چەند ساڵەدا زۆر یاریزانی گەورەم بینی ، رێز و پێزانینم هەیە بۆ هەموویان.

زۆر بیرم لێکردۆتەوە و دەزانم ئێستا کاتی سوڕێکی نوێیە، من دەڕۆم بەڵام درێسەکەم و ئارمی یانەکە و سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەمیشە وەک ئەوە دەبن کە هی من بن لە هەر شوێنێک بم.

وەک چۆن بەر لە نۆ ساڵ وتم سوپاس بۆ هەمووتان و هالا مەدرید.

 

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا