نامەی رۆنالدۆ بۆ ریال مەدرید

یاریگا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی لە یانەی ریال مەدرید بۆ یانەی یوڤێنتوس، نامەیەکی ماڵئاوایی بۆ هاندەران و یانەکەی بڵاوکردەوە.

رۆناڵدۆ نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە هوتێلێک لە یۆنان لەگەڵ ئاندرێیا ئانێلی، سەرۆکی یوڤێنتوس کۆبووەوە و لەسەر تەواوی وردەکارییەکان بە مووچەی هەفتانەوە رێککەوتن کە پێشبینی دەکرێت مووچەی مانگانەی بگاتە دوو ملیۆن پاوەند.

رۆناڵدۆ نامەیەکی خۆشەویستی ئامێزی بۆ هاندەران و یانەی ریال مەدرید نووسیوەتەوە، دەقەکەی لە خواردەوە بخوێنەوە؛

ئەو ساڵانەی لەگەڵ ریال مەدریدم بەسەر برد، رەنگە خۆشترین ساتەکانی ژیانم بن. من تەنیا هەستی سوپاسگوزاریم بۆ ریال مەدرید، شاری مەدرید هەیە. چونکە کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر دروستکردنی خۆشەویستییەکە هەبوو.

پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە قۆناخێکی نوێ لە ژیانم دەست پێبکەم هەربۆیە داوام لە ریال مەدرید کرد، بە گواستنەوەی من رازی بێت. ئێستا بەمشێوەیە هەست دەکەم، بۆیە داوا لە هاندەران دەکەم،تکایە لەم بڕیارەی من تێ بگەن.

بەڕاستی 9 ساڵی زۆر خۆشم لێرە بەڕێکرد، 9 ساڵی ناوازە. بەلای منەوە کاتێکی زۆر خۆشبوو، پڕ بوو لە رێزگرتنی من، بەڵاملە هەمان کاتدا ساڵانێکی زۆر سەخت بوون، چونکە ریال مەدرید بەردەوام داواکاری گەورەی لە یاریزانان هەبوو. بەڵام زۆر باش دەزانم،هەرگیز ناتوانم ئەم ساتانە لەیاد بکەم، چونکە بەشێوازێکی زۆر ناوازە چێژم لە تۆپی پێ وەرگرت.

هاوڕێی زۆر باشـم لەنێو یاریگا و ژووری خۆگۆڕین هەبوو، بەیەکەوە هەستمان بە گەرمایی نازناوەکان دەکرد، بەیەکەوە توانیمان 3 نازناوی چامپیۆنزلیگمان لەسەر یەک و چوار نازناو لە ماوەی پێنج ساڵ بردەوە. هەروەها لەگەڵ ئەوان لەسەر ئاستی تاکە کەسیش 4 خەڵاتی باڵۆن دۆر و 3 خەڵاتی پێڵاوی زێڕینم بردەوە. ئەمە هەمووی لەو ماوەیەدا بووە کە لەگەڵ یانەیەکی گەورە یاریم دەکرد.

ریال مەدرید دڵی منی و خێزانەکەمی داگیر کردووە، هەربۆیە دەمەوێت سوپاسی ئێوە بکەم: سوپاسی یانە، سەرۆک، بەڕێوەبەران، هاوڕێیان، تەکنیکاران، پزیشکان، ڤیزیک سێراپییەکان و تەواوی کرێکاران بکەم، چونکە تەواویان بەبێ وچان لە خزمەت یانەکەیان کاریان دەکرد.

سوپاسێکی بێ سنوورم بۆ هاندەران و هەروەها سوپاس بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا. لەماوەی ئەم 9 ساڵەدا یاریم لەگەڵ چەندین یاریزانی شکۆدار کرد، رێزی بێ پایانم بۆ تەواویان.

دەزانم کاتی ئەوە هاتووە بازنەیەکی نوێ بکەمەوە، راستە من دەڕۆم بەڵام ئەم درێسە، ئەم قەڵغانە و سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەردەوام لە هەرکوێیەک بم وەک موڵکی خۆم سەیریان دەکەم.

سوپاسی هەموو لایەک دەکەم، وەک سەرەتا کە هاتمە سانتیاگۆ قسەیەکم کرد و ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە: Hala Madrid!

بەگوێرەی مێدیاکانی ئیتاڵیا، رۆناڵدۆ بەبڕی 105 ملیۆن پاوەن

 

 

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر