بارسێلۆنا لەسەر هازارد ڕکابەری ڕیال مەدرید دەکات


یاریگا

وادیارە یانەی ریال مەدرید لە بایەخ پێدانی بە ئیدین هازاردی ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیکا بە تەنها نابێت و لەسەر ڕازیکردنی ڕکابەری دەبێت.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمرۆ سێشەممە بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا لە ماوەی داهاتوودا جموجۆڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی هازارد دەستپێدەکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکەش یاریزانە بەلجیکییەکە چیتر نایەوێت لە چێلسی بمێنێتەوە و دەیەوێت لەگەڵ یانەیەکی دیکە یاری بکات کە بەشداری چامپیۆنزلیگی کردبێت و پڕۆژەیەکی ڕوون و سەرکەوتووی هەبێت، لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە یانەی بارسێلۆنا دوای شکست خواردنی هاتنی گریزمان بیر لە گرێبەستێکی گەورە دەکاتەوە.

ئاشکرایە کە هازارد حەزی لە یانەی ڕیاڵە و لە تازەترین لێدوانیدا ستایشی یانەی ریاڵ مەدریدی کردو گوتی ” هەموو یاریزانێک خەون بە پۆشینی درێسی ئەو یانەیە دەبینن، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ یانەی شاهانە بۆ ئەوەی گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر