ئاسێنسیۆ لە مەدرید دەمێنێتەوە

یاریگا-بریکاری کارەکانی  مارکۆ ئاسێنسیۆ دەڵێت  لاوە بەهرەمەندەکە لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە.

ئاسێنسیۆ لە دیارترین یاریزانە دەرکەوتووەکانی دوو ساڵی رابردووی ئەورووپایە بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی ریاڵدا بکاتەوە.

هۆراسیۆ گاجیۆلی بەڕێوبەری کارەکانی وتی “مارکۆ ناڕوات و لە مەدرید دەمێنێتەوە، هەموو وەرزێک ئاستی باشتر دەبێت و پێشبینی دەکەین رۆڵی زیاتری پێبدرێت بۆ وەرزی نوێ”.

یانەکانی لیڤەرپوول و چێڵسی لە گرنگترین ئەو یانانەن کە گرنگیان بە تواناکانی داوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا